Ömer Yasin Ergin,Muhammet Ali Kemal
08 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2019
دیاربه‌كر- AA
له‌دیاربه‌كر له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه ئه‌نجامدرا، تابلۆیه‌كی رووت كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت له‌لایه‌ن پیكاسۆوه كێشرابێت، دۆزرایه‌وه و ٥ گومانلێكراویش ده‌ستبه‌سه‌ركران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن پارێزگای دیاربه‌كره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه سێ گومان‌لێكراو كه له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی یه‌نیشه‌هیر نیشته‌جێن، سه‌رگه‌رمی گه‌ڕان بوون به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی كڕیار بۆ تابلۆیه‌كی مێژوویی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌ژێر فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی دیاربه‌كر، دوێنێ له یه‌نیشه‌هیر ئۆپه‌راسیۆنێك ئه‌نجامدرا و له‌كاتێكدا كه سێ گومانلێكراوه‌كه ده‌یانویست تابلۆ مێژووییه‌كه بفرۆشن، ده‌ستگیركران.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "تابلۆكه كه له وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك ژن و پیاوی رووت پێكهاتووه و مۆری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی عێراق به پشتهكهوهیهتی و له‌سر به‌شی پێشه‌وه‌شی واژوویه‌ك هه‌یه كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت واژووی پیكاسۆ بێت".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه پێنج گومان‌لێكراو كه سیانیان هه‌وڵیانداوه تابلۆكه بفرۆشن، ده‌ستبه‌سه‌ركراون.