Fahrettin İbrahim
08 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2019
هەولێر - AA
لە لایەن بەرەی تورکمانییەوە رێز لە ماندووبوونی ئۆفیسی هەولێری ئاژانسی ئانادۆڵو گیرا.
لە رێوڕەسمێکدا کە لە بارەگای بەرەی تورکمانی لە هەوڵیر رێکخرابوو، رێز لە ماندووبوونی ئۆفیسی هەولێری ئاژانسی ئانادۆڵو، تەرەتە و کارمەندانی مانگی سووری تورکی گیرا.
خەڵاتەکە لە لایەن پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی ئایدین مەعروف پێشکەش بە سەرنووسەری بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، ساڵح بیلیجی کرا.
هەر کام لە یەڵماز ئەسلان وەک لێپرسراوی تەرەتە لە لایەن لێپرسراوی ئۆفیسی هەولێری بەرەی تورکمانی عیماد بیلال و هەروەها بەڕێوەبەری مانگی سووری ئوتکو ئاکباش، لە لایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دکتۆر بەشیر حەداد خەڵات کران.