هونەر و كلتوور

دھۆک.. یەکەم مۆزەخانەی ئەندازیاریی لەسەر ئاستی عێراق

- مۆزەخانەیەکی ئەندازیاریی لە شاری دھۆک کە لەلایەن دوو ئەندازیاری شارەکەوە دروستکراوە، بووەتە جێی سەرسوڕمانی خەڵک و ئەگەرچی بە هۆی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆوە زۆر سەردانیکەری نییە..

21.05.2020 - نوێکردنەوە : 23.05.2020
دھۆک.. یەکەم مۆزەخانەی ئەندازیاریی لەسەر ئاستی عێراق

Dahuk

دهۆک - AA

مۆزەخانەیەکی ئەندازیاریی لە شاری دھۆک کە لەلایەن دوو ئەندازیاری شارەکەوە دروستکراوە، بووەتە جێی سەرسوڕمانی خەڵک و دڵخوشییەکی زۆری سەردانکەرانیی، چونکە لەنێو مۆزەخانەکەدا، ھەندێک شت ھەن کە رەنگە ئەو کەسانەی سەردانی دەکەن یەکەم جاریان بێت، بیبینن.

مۆزەخانەی "ئلوژن" کە بە مانای "شاراوە" دێت یەکەم مۆزەخانەی ئەندازیارییە لەسەر ئاستی عێراق، دووەمینە لەسەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوەراست و وەک دەزگایش نۆیەمینە لەسەر ئاستی جیھان.

لەنێو مۆزەخانەی "ئلوژن"دا کە رووبەرەکەی نزیکەی ٧٥٠ مەتری چوارگوشەیە زیاتر لە ٧٠ دیمەنی ئەندازیاریی سەرسورهێنەر پیشان دەدرێن.

مۆزەخانەی "ئلوژن" جیاواز لە مۆزەخانە گشتیی و کولتوورییەکان شتە دێرین و کۆنەکان پیشانی ئەو کەسانە نادات کە سەردانی دەکەن، بەڵکو ھەندێک شتی ئەندازیاری سەرنجڕاکێش پیشان دەدات کە مێشکی مرۆڤ تووشی شووک دەبێت.

مۆزەخانەکە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دروستکراوە و کەرتی گەشتیاریی دھۆک سوودێکی زۆر لێی دەبینیت، چونکە خەڵکانێکی زۆر لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق سەردانی شاری دھۆک دەکەن بو بینینی.

بیرۆکەی دروستکردنی مۆزەخانەکە دەگەڕێتەوە بۆ گەشتکردنی زۆری وڵاتان لەلایەن دوو ئەندازیارەکەوە کە بەگوتەی ئەوان شوێنی لەم شێوەیەیان لە وڵاتانی پێشکەوتوو بینیوە، بۆیە ئەوانیش ویتسویانە ئەم پرۆژەیە لە شارەکەی خۆیان کە دھۆک-ە ئەنجام بدەن.

سەرپەرشتیاری مۆزەخانەی ئلوژن، ھێرش ئەحمەد بو ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە لە مۆزەخانەی ئلوژن-ی ئەندازیاریی کە دەکەوێتە ناوچەی گەلیێ دھۆکێ کە ناوچەیەکی گەشتیارییە گرنگی بە دوو شت دەدەین یەکەمیان لایەنی زانستی کە ھەر کەسێک سەردانمان بکات دەبینێت کە ھەموو شتەکان بە شێوەیەکی زانستی توکمە دروستکراوان و لایەنی دووەم کە ئێمە گرنگی پێی دەدەین بەسەربردنی کاتێکی خۆشە لەلایەن سەردانکەرانمان کە بە لایەنی ھونەری ناوی دەبەین".

سەرپەرشتیاری مۆزەخانەی ئلوژن گوتیشی: "ئەو کەسانەی کە سەردانمان دەکەن توێژێکی دیاریکراو نین بەڵکو لە ھەموو توێژ، چین و تەمەنەکان سەردانمان دەکەن لە منداڵ، گەنج، پیر، خوێندکار و بەتایبەتیش ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی دھۆک دەکەن و ئێمە لە سەردانکەرانمان دەپرسین ئێوە کاتێکی چۆنتان بەسەر برد لە مۆزەخانەکەدا، ھەموویان دەڵێن کاتێکی زۆر خوش".

ھێرش ئەحمەد باسی لەوەش کرد کە مۆزەخانەکە سوودێکی زۆری بۆ پارێزگای دھۆک ھەیە لەلایەنی گەشتیاریی و ئابوورییدا، چونکە رەنگە زۆر کەس گەشت بۆ پارێزگای دھۆک بکەن بەھۆی ئەم مۆزەخانەیە.

گەنجێکی شاری دھۆک بە ناوی عەبدوڵڵا ئەحمەد کە سەردانی مۆزەخانەی "ئلوژن"ی کردبوو لەگەڵ ھاورێیەکانی بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش بو ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی کرد و گوتی: "ئەمە شوێنێکی زۆر خۆش و بەسوودە و لە جیاتی ئەوەی کە کاتی خۆمان بەفیڕۆ بدەین بە کێشانی نێرگەلە یان لە کافیێک دابنیشین دێینە ئێرە ھەم کاتێکی خۆش بەسەر دەبەین و لە ھەمانکاتدا سوودێکی زانستیش دەبینین".

بەگوتەی سەرپەرشتیار و ئەندازیارەکانی موزەخانەی "ئلوژن"، ئەوان ھەر شەش مانگ جارێک گوڕانکاری لە مۆزەخانەکەدا دەکەن و سەیر دەکەن کە چ بیروکەیەکی نوێ ھەیە لەسەر ئاستی جیھان بو ئەوەی بیھێننە ناو مۆزەخانەکەوە .


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın