سلێمانی.. لە چەند مزگەوتێک نوێژی جەژن ئەنجامدرا
- سەرەرای قەدەغەی ھاتوچۆ و قەدەغەی ئەنجامنەدانی نوێژی جەژن ئەویش بە پێی بریاری وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ، بەڵام لە چەند مزگەوتێکی شاری سلێمانی نوێژی جەژن ئەنجامدرا.
As Sulaymaniyah
سلێمانی-AA
https://www.aa.com.tr/ks لینکی تایبەت بە فۆتۆەکانی نوێژی جەژنی رەمەزان لە سلێمانی
سەرەرای قەدەغەی ھاتوچۆ و قەدەغەی ئەنجامنەدانی نوێژی جەژن ئەویش بە پێی بریاری وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ، بەڵام لە چەند مزگەوتێکی شاری سلێمانی لەوانەش مزگەوتی بەھەشت لە گەرەکی کارێزەووشک بوو کە د. عەبدولەتیف سەلەفی گوتاربێژی مزگەوت بوو و ھەروەھا مزگەوتی دارولسەلام کە دەکەوێتە باکووری شارەکە نوێژی جەژن ئەنجامدرا.
د. عەبدولەتیف سەلەفی لە گوتارەکەیدا داوا لە خەڵکی کرد کە کەس بە تەوقە و ماچ پیرۆزبای جەژن لە یەکتر نەکەن و گەرچی نوێژکرا بەڵام قەرەباڵخی وەک ساڵانی رابردوو نەبوو. و شەقامەکانیش بەھۆی قەدەخەی ھاتووچۆوە چۆڵ بوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن