ئورفا .. ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی فستق عه‌بید كرا
له ده‌شتی هاران له ئورفا ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی فستق عه‌بید كرا.
Şanlıurfa
ئورفا- AA
له ده‌شتی هاران له ئورفا ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی فستق عه‌بید كرا.
له سایه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كانی بواری ئاودێریی له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو (GAP) له ئورفا چاندنی هه‌ریه‌ك له لۆكه، گه‌نمه‌شامی، گه‌نم، جۆ و نیسكی سوور زیادیكردووه و جووتیارانی ناوچه‌كه به‌دوای به‌رهه‌مه جێگره‌وه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن.
به رێنمایی و ئاڕاسته‌كردنی ژووری كشتوكاڵی هاران، پێنج جووتیاری شارۆچكه‌كه، وه‌ك به‌رهه‌می جێگره‌وه، رووبه‌ری نزیكه‌ی هه‌زار و ٢٠٠ دۆنمیان له ده‌شتی هاران به فستق عه‌بید داچاند. جووتیاره‌كان پلانیان هه‌یه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به دوورینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه بكه‌ن.
سه‌رۆكی ژووری كشتوكاڵی هاران، مه‌حمود ئۆزیاڤوز، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ده‌شتی هاران خاكێكی به‌پیتی هه‌یه و رایگه‌یاند: "ئه‌م خاكه نه‌ك ته‌نها گه‌نمه‌شامی، لۆكه و گه‌نم به‌ڵكو هاوشێوه‌ی عوسمانییه و هاتای ده‌توانرێت فستق عه‌بیدیشی لێ به‌رهه‌مبهێنرێت. وه‌ك ده‌بینن فستق عه‌بید به شێوه‌یه‌كی نایاب پێگه‌یشتووه. بۆ له‌مه‌ودوا چاندنی فستق عه‌بید به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادده‌كات".