هونەر و كلتوور

ئاگری.. کۆشکی ئیسحاق پاشا تارای سپی پۆشی

- گەشتیار دەریا باداڵ: "ده‌وری (کۆشکی ئیسحاق پاشا) به‌ به‌فر داپۆشراوه‌ و دیمه‌نێكی جوانی هه‌یه‌، وه‌ك رێبه‌ره‌كه‌مان گوتی ١٨٠ ژووری هه‌یه‌. چیای ئاگری-یش نایاب بوو. دیمه‌نێكی سروشتیی زۆر جوانی هه‌یه‌ به‌ڕاستی به‌دڵمه‌".

Abdullah Söylemez  | 05.01.2022 - نوێکردنەوە : 06.01.2022
ئاگری.. کۆشکی ئیسحاق پاشا تارای سپی پۆشی

Ağrı

ئاگری - AA

کۆشکی دێرینی ئیسحاق پاشا ‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ قه‌زای بایەزید له‌ پارێزگای ئاگری، به‌هۆی به‌فربارینه‌وه‌ سه‌رله‌نوێ سپی پۆشی.

کۆشکه‌كه‌ کە یەکێکە لە شاكاره‌ دیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، هه‌ر وه‌رزه‌ و جوانییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌.

ئەم کۆشکە كه‌ له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كی قه‌زاكه‌ دروستكراوه‌ كه‌ ھەزار و ٩٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و ناوی له‌ لیستی بۆ میراتی كاتیی جیهانیی یونیسكۆ دایه‌ و له‌ وه‌رزی زستانیشدا پێشوازی له‌ گەشتیاران ده‌كات.

ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه‌ هه‌لی بینینی كۆشكه‌كه‌یان بۆ ره‌خسا كه‌ تارای سپی پۆشیوه‌ و به‌ كۆشكه‌ مێژووییه‌كه‌ و ده‌ورووبه‌ریدا گه‌ڕان و وێنه‌یان گرت.

یه‌كێك له‌ گه‌شتیاران به‌ناوی ده‌ریا ئاداڵ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ئانتاڵیاوه‌ هاتووه‌ و ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كۆشكی ئیسحاق پاشا ده‌بینێت.

دەریا باداڵ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ زۆر سه‌رسام بوون به‌ بینینی كۆشكه‌كه‌ و گوتی: "ده‌وری به‌ به‌فر داپۆشراوه‌ و دیمه‌نێكی جوانی هه‌یه‌، وه‌ك رێبه‌ره‌كه‌مان گوتی ١٨٠ ژووری هه‌یه‌. چیای ئاگری-یش نایاب بوو. دیمه‌نێكی سروشتیی زۆر جوانی هه‌یه‌ به‌ڕاستی به‌دڵمه‌".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın