Mehmet Alaca
23 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ئاوڵه‌مه‌ی نێو هێلكه‌ی دایناسۆرێكی به‌به‌ردبوو له هەرێمی جیانگشی باشووری رۆژهەڵاتی چین دۆزرایه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ٦٦ ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رۆژنامەی USA Today بڵاوی كرده‌وه كه هێلكه‌ی دایناسۆره به به‌ردبووه‌كه له ساڵی ٢٠٠٠ له‌لایه‌ن كۆمپانیای یینگلیانگ كه كاری كانزاکاریی به‌ردی كردووه له ناوچەی گانژۆو سەربە هەرێمی جیانگشی دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و كاته كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه گومانیان كردووه كه ئه‌مه به به‌ردبووی دایناسۆر بێت، هێلكه به بهردبووهكهیان له كۆگادا هه‌ڵ گرتووه.
دوای ئه‌وه‌ی له ٢٠١٠ زانایان هه‌ستیان به ئێسقانه‌كانی ناو هێلكه‌كه كردووه، ده‌ستیان كردووه به لێكۆڵینه‌وه لێی و ناویان له یه‌كێك له هێلكه‌كان ناوه "كۆرپه‌له‌ی ییگلیانگ" و بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئاوڵه‌مه‌ی تیادایه.
سه‌ره‌داوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئاوڵهمهكه هی ئه‌و جۆره دایناسۆرانه بێت كه هاوشێوه‌ی باڵنده‌كان له‌سه‌ر هێلكه‌كانیان كورك ده‌بن و مێژووی نهفڕینیان بۆ سه‌دان ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بگه‌ڕێته‌وه.
ورده‌كارییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه له گۆڤاری iScience بڵاو كراونه‌ته‌وه.
مه‌زه‌نده ده‌كرێت ته‌مه‌نی ئاوڵهمهكه ٦٦-٧٢ ملیۆن ساڵ بێت.