سياسەت, عێراق, هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ٢٠٢١

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: "دوای یەکلاییکردنەوەی تانەکان ئەنجامە کۆتاییەکان رادەگەیەنیین"

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق: "لە میانی چەند رۆژی داھاتوودا، دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنەکان سەرجەم تانەکان یەکلایی دەکاتەوە".

Zana Natık Kerem  | 28.11.2021 - نوێکردنەوە : 28.11.2021
کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: "دوای یەکلاییکردنەوەی تانەکان ئەنجامە کۆتاییەکان رادەگەیەنیین"

Arbil

ھەولێر ــ AA

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە دوای یەکلاییکردنەوەی سەرجەم تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنەکانەوە، ئەنجامە کۆتاییەکان رادەگەیەنێت.

ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، عیماد جەمیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمیسیۆن دوایین تانەکان کە لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان دراون، رەوانەی دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنەکانی کردووە و گوتی: "لە میانی چەند رۆژی داھاتوودا، دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنەکان سەرجەم تانەکان یەکلایی دەکاتەوە".

عیماد جەمیل گوتیشی: "دوای یەکلاییکردنەوەی سەرجەم تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنەکانەوە، کۆمیسیۆن ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان رادەگەیەنێت".

پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ یەکشەممە، دوایین تانەکان کە لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان دراون، رەوانەی دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنەکان دەکات.

رۆژی پێنجشەممەی ھەفتەی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو کە لەسەر بڕیاری دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنەکان، پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست بۆ سەرجەم وێستگە تانەلێدراوەکان ئەنجامداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın