عێراق, هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ٢٠٢١

کۆمیسیۆن یەکلاییکردنەوەی سەرجەم تانەکانی لەبارەی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، کۆتاییھێنان بە پێداچوونەوە بەسەرجەم ئەو تانە و بەڵگانەی کە لە چوارچێوەی پاشکۆی تانەکان لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەش کرابوون، راگەیاند.

Zana Natık Kerem  | 08.11.2021 - نوێکردنەوە : 08.11.2021
کۆمیسیۆن یەکلاییکردنەوەی سەرجەم تانەکانی لەبارەی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند

Arbil

ھەولێر ــ AA

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، کۆتاییھێنان بە پێداچوونەوە بەسەرجەم ئەو تانە و بەڵگانەی کە لە چوارچێوەی پاشکۆی تانەکان لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەش کرابوون، راگەیاند.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان، ھەزار و ٤٣٣ تانە و ٨٧ بەڵگە لە چوارچێوەی پاشکۆی تانەکان بە ئامانجی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست بۆ ژمارەیەک وێستگە پێشکەش کرابوون.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە چوارچێوەی تانە و بەڵگەکاندا، پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ چوار ھەزار و ٣٢٤ وێستگە ئەنجامدرا وە کە بەسەر پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا، بابل، میسان، دیالە، ھەولێر، کەرکووک، کەربەلا، موسەننا، قادسییە، ئەنبار، زیقار، بەسرە و سەڵاحەددین دابەش بوون و ھاتووە "بەوەیش پێداچوونەوە بەسەرجەم ئەو تانە و بەڵگانەی کە لە چوارچێوەی پاشکۆی تانەکان لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەش کراون کۆتایی ھاتووە".

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئەنجامەکانی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست لەگەڵ ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی ھاوتا بوون و بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بەرزکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لای خۆیەوە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان بۆ دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان بەرزدەکاتەوە بۆ ئەوەی بڕیاری لەوبارەیەوە بدات و ھاتووە "دوای بڕیارەکانی دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان، کۆمیسیۆن ئەنجامەکانی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان رادەگەیەنێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın