کۆمیسیۆن: "لە میانی دوو رۆژی داھاتوودا ئەنجامە کۆتایییەکانی ھەڵبژاردنەکان رادەگەیەنین"
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق: "پێداچوونە بە تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە، کاریگەریی لەسەر ئەنجامە بەراییەکان ھەبووە".

Arbil
ھەولێر ــ AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە پێداچوونە بە تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە، کاریگەریی لەسەر ئەنجامە بەراییەکان ھەبووە.
ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، عیماد جەمیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای پێداچوونەوە بەسەرجەم تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەریییەوە، کۆمیسیۆن ئەنجامە کۆتایییەکان رادەگەیەنێت و گوتی: "لە میانی دوو رۆژی داھاتوودا، کۆمیسیۆن ئەنجامە کۆتایییەکان رادەگەیەنێت".
عیماد جەمیل باسی لەوەش کردووە کە پێداچوونە بە تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەریی، کاریگەریی لەسەر ئەنجامە بەراییەکان ھەبوو و گوتی: "ئەرکی دەستەی دادوەریی تەنھا یەکلاییکردنەوە و پەسەندکردنی تانەکانە، بەڵام رەتکردنەوە یان پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتایییەکان لە دەسەڵاتی دادگایی باڵای فیدراڵییدایە".
دوێنێ شەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندبوو، دەستەی دادوەریی حەوت تانەی پەسەندکردووە کە بەھۆیانەوە، ئەنجامەکانی ژمارەیەک وێستگەی دەنگدان ھەڵوەشێندراونەتەوە.
پێشتریش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندبوو کە لەسەر بڕیاری دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان، پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ ژمارەیەک وێستگە ئەنجامداوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن