عێراق, هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ٢٠٢١

کۆمیسیۆن: "تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە دووبارە ژماردنی بەدەست بۆ سەرجەم وێستگە تانەلێدراوەکان کۆتایی دێت"

- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق: "پێشبینی دەکەین، لایەنەکانی ناڕەزای تانەی نوێ لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان پێشکەش بکەن".

Zana Natık Kerem  | 03.11.2021 - نوێکردنەوە : 04.11.2021
کۆمیسیۆن: "تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە دووبارە ژماردنی بەدەست بۆ سەرجەم وێستگە تانەلێدراوەکان کۆتایی دێت"

Arbil

ھەولێر ــ AA

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت لایەنەکانی ناڕەزای تانەی نوێ لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان پێشکەش بکەن.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، حەسەن سەلمان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەگەری ھەیە تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست بۆ سەرجەم ئەو وێستگانەی کە تانەیان لێدراوە، کۆتایی بێت.

حەسەن سەلمان گوتیشی: "دوای ئەوەی دووبارە دەرگای پێشکەشکردنی تانە و بەڵگەکان لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان، بۆ ماوەی سێ رۆژ کراوەتەوە پێشبینی دەکەین، لایەنەکانی ناڕەزای تانەی نوێ لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان پێشکەش بکەن".

دوێنێ سێشەممە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو کە بەھۆی ئەوەی پێشتر زۆربەی لایەنەکان بەبێ بەڵگە، تانەکانیان پێشکەش کردووە، دووبارە دەرگای پێشکەشکردنی تانە و بەڵگەکان لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆ ماوەی سێ رۆژ کراوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın