عێراق, هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ٢٠٢١

کۆمیسیۆن ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکانی راگەیاند

سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، جەلیل عەدنان ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کە لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو بەڕێوەچوو، رایگەیاند.

Zana Natık Kerem, Sarmand Hameed  | 30.11.2021 - نوێکردنەوە : 01.12.2021
کۆمیسیۆن ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکانی راگەیاند

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، جەلیل عەدنان ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کە لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو بەڕێوەچوو، رایگەیاند.

جەلیل عەدنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو بەڕێوەچوو، ٢٢ ملیۆن و ١١٦ ھەزار و ٣٦٨ دەنگدەر مافی دەنگدانیان ھەبوو.

راشیگەیاند کە لە ھەڵبژاردنەکاندا، نۆ ملیۆن و ٦٢٩ ھەزار و ٦٠١ دەنگدەر دەنگیان داوە کە دەگاتە ٤٤ لەسەدای کۆی گشتیی دەنگدەران و گوتی: "بەپێی یاسا، پابەندبووین بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان".

گوتیشی: "ژمارەی دەنگە راستەکان لە ھەڵبژاردنەکاندا، گەیشتووەتە ھەشت ملیۆن و ٨٧١ ھەزار و ٦١٢ دەنگ کە ئەوەیش دەگاتە ٩٢ لەسەدای کۆی گشتیی دەنگدەران، ھەروەھا ئەو دەنگانەیش کە لە ھەڵبژاردنەکاندا پووچەڵکراونەتەوە، گەیشتووەتە ٧١٢ ھەزار و ٩٧٩ دەنگ کە دەگاتە ھەشت لەسەدای کۆی گشتیی دەنگدەران".

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووکراونەتەوە، دوای پەسەندکردنی ژمارەیەک لە تانەکان، بەبڕیاری دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنەکان، شەش ھەزار دەنگ لە ژمارەیەک وێستگەی ھەڵبژاردنەکاندا، ھەڵوەشێندراونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان دوای ئەنجامدانی پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست بۆ وێستگە تانەلێدراوەکان، گۆڕانکاری لە شەش کورسی ئەنجوومەنی نوێنەران روویداوە بەم شێوەیە، کاندیدی ھاوپەیمانیی عەزم، خالید عوبێدی لە بری کاندیدی ھاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانیی، عەباس حوسێن ساڵح لە بازنەی شەشی بەغدا دەرچووە، ھەروەھا کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھەرێم کەمال ئاغا لە بری کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەیلا ئەکرەم سەعید لە بازنەی سێی ھەولێر دەرچووە و کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆنزی زیاد سیدۆ لە بری کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەبدولسەلام شەعبان بەرزنجی لە بازنەی دووی نەینەوا دەرچووە.

ھەروەھا کاندیدی ھاوپەیمانیی فەتح، غەریب عەسکەر ناجی لەبری کاندیدی بەرەی تورکمانی، سەوسەن عەبدولواحید شاکر لە بازنەی دووی کەرکووک دەرچووە و کاندیدی ھاوپەیمانیی فەتح، ھاشم شناوە لە بری کاندیدی سەربەخۆ، ھەیسەم عەبدولجەبار لە بازنەی چواری بەسرە دەرچووە.

بۆ زانینی وردەکاریی ئەنجامی دەنگەکان لێرە کلیک بکە

/uploads/userFiles/3c9853fb-be13-4702-9ae3-17788e7e3e98/%D9%86%D8%AA%D8%A7%D9%8A%D9%94%D8%AC_211130_124026.pdf

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın