عێراق, هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ٢٠٢١

مەسرور بارزانی و پلاسخارت هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوویان تاوتوێ کرد

- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 14.10.2021 - نوێکردنەوە : 15.10.2021
مەسرور بارزانی و پلاسخارت هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوویان تاوتوێ کرد

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جینین هێنیس پلاسخارت کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە لە دیداری نێوان مەسرور بارزانی و جینین هێنیس پلاسخارت-دا، پڕۆسەی هەڵبژاردنی عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی تاوتوێ کراوە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، رۆڵی چاودێرانی نێودەوڵەتیی و نەتەوە یەکگرتووەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پشتگیریکردن و سەرخستنی پرۆسەکە بەرز ھەڵسەنگێنراوە و هەردوولا خوازیاربوون کە حکوومەتی داهاتووی عێراق، حکوومەتێکی گشتگیر بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی هەموو پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın