عێراق.. کۆمیسیۆن دەستی کرد بە پرۆسەی دووبارە ژماردنی بە دەست بۆ دوو ھەزار وێستگە
- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە بە ئامادەبوونی ٥٠ چاودێر و بریکاری قەوارە سیاسییەکان، پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ دوو ھەزار وێستگەی ھەڵبژاردنەکان دەستی پێ کردووە.
Arbil
ھەولێر ــ AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە بە ئامادەبوونی ٥٠ چاودێر و بریکاری ، پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ دوو ھەزار وێستگەی ھەڵبژاردنەکان دەستی پێ کردووە.
ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، عیماد جەمیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای پەسەندکردنی ژمارەیەک لەو تانانەی کە پێشکەشکراون، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمیسیۆن دەستی کرد بە پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ دوو ھەزار وێستگەی ھەڵبژاردنەکان و گوتی: "لە چوارچێوەی پرۆسەکەدا، دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ ھەزار و دوو وێستگەی ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگای نەینەوا ئەنجام دەدرێتەوە".
عیماد جەمیل راشیگەیاند کە پرۆسەکە بە ئامادەبوونی ٥٠ چاودێر و بریکاری قەوارە سیاسییەکان، بەڕێوەدەچێت و گوتی: "پرۆسەکە لە کاتژمێر ھەشتی بەیانی ئەمڕۆ دەستی پێ کراوە و تا کاتژمێر پێنجی ئێوارە بەردەوام دەبێت".
پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق راگەیاندبوو کە دوای پەسەندکردنی ژمارەیەک لەو تانانەی کە لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەش کراون، پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست بۆ ژمارەیەک وێستگەی ھەڵبژاردنەکان ئەنجام دەداتەوە.