عێراق, هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ٢٠٢١

عێراق.. خۆپیشاندان دژ بە ئەنجامی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان

Zana Natık Kerem  | 21.11.2021 - نوێکردنەوە : 21.11.2021
عێراق.. خۆپیشاندان دژ بە ئەنجامی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان

Arbil

ھەولێر ــ AA

دوای ئەوەی لە ئەنجامی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست بۆ ژمارەیەک وێستگەی ھەڵبژاردنەکان کاندیدی سەربەخۆی دەرچوو، ئەمیر مەعموری لە بازنەی دووی پارێزگای بابل کورسییەکەی لەدەست دا، لایەنگرانی ناوبراو لە ناوەڕاستی شاری حللە سەنتەری پارێزگاکە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

دوێنێ شەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردبوویەوە کە دوای ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست بۆ ژمارەیەک وێستگەی ھەڵبژاردنەکان، کاندیدی رەوتی حیکمە، سادق مەدلوول لە بری کاندیدی سەربەخۆ، ئەمیر مەعموری لە بازنەی دووی بابل دەرچووە.

شایەتحاڵەکان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵویان رایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی ئەمیر مەعموری لە بەردەم دادگای تێھەڵچوونەوەی بابل لە ناوەڕاستی شاری حللە خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و لە میانیدا ناڕەزایەتییان دەربڕیووە لەبارەی بڕیارەکەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە دوورخستنەوەی ئەمیر مەعموری و دەرچوونی کاندیدی رەوتی حیکمە، سادق مەدلوول لە بازنەی دووی پارێزگای بابل.

شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بەوەیش دا کە لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، خۆپیشاندەران دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکانیان بەوە تۆمەتبار کردووە کە لەژێر کارێگەریی لایەنە ناڕەزاییەکان لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان، ئەرکەکەی جێبەجێ دەکات.

رۆژی ھەینی رابردوو، ژمارەیەک لایەنی ناڕازیی شیعە لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندبوو کە دوای دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ ژمارەیەک وێستگەی ھەڵبژاردنەکان، ھەشت کورسی دیکەیان بەدەستھێناوە.

ماوەی مانگێکە، بەھۆی رەتکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی شیعە، عێراق بەرەوڕووی گرژیی ئاڵۆزیی بووەتەوە و گرووپە چەکدارەکانی شیعە رایانگەیاندووە کە ساختەکاری لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان کراوە و داوا دەکەن دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست بۆ سەرجەم وێستگەکان ئەنجام بدرێتەوە.

رۆژی ھەشتی ئەم مانگە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو کە پێداچوونەوە بەسەرجەم ئەو تانە و بەڵگانەی کە لە چوارچێوەی پاشکۆی تانەکان لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەش کرابوون، کۆتایی ھاتووە و رەوانەی دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان کراوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın