راگەیەندراوێک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق: "ھانی ھەمووان دەدەین کە بۆ راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان، پشت بە ماڵپەڕ، پەیجە کۆمەڵایەتییەکان و راگەیەندراوە فەرمییەکانی کۆمیسیۆن ببەستن".
Arbil
ھەولێر ــ AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، ھانی ھەمووان دەدات کە بۆ راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان، پشت بە ماڵپەڕ و پەیجە فەرمییە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمیسیۆن ببەستن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە "ھەندێک بەڵگەنامە بەناوی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان لە ژمارەیەک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ھانی ھەمووان دەدەین کە بۆ راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان، پشت بە ماڵپەڕ، پەیجە کۆمەڵایەتییەکان و راگەیەندراوە فەرمییەکانی کۆمیسیۆن ببەستن".
پێشتر لە ژمارەیەک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەوە بڵاوکرایەوە کە کۆمیسیۆن ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکانی راگەیاندووە.
