عێراق, هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ٢٠٢١

بەغدا.. کۆمیسیۆن پرۆسەی دووبارە ژماردنی دەنگەکان بەدەست بۆ ٣٨٧ وێستگەی کەرخ ئەنجامدا

- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ ٣٨٧ وێستگەی بەشی کەرخ رۆژئاوای بەغدا ئەنجامدا کە تانەیان لێ درابوو.

Zana Natık Kerem  | 31.10.2021 - نوێکردنەوە : 31.10.2021
بەغدا.. کۆمیسیۆن پرۆسەی دووبارە ژماردنی دەنگەکان بەدەست بۆ ٣٨٧ وێستگەی کەرخ ئەنجامدا

Arbil

ھەولێر ــ AA

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ ٣٨٧ وێستگەی بەشی کەرخ رۆژئاوای بەغدا ئەنجامدا کە تانەیان لێ درابوو.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە ئەمڕۆ کۆمیسیۆن پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ ٣٨٧ وێستگەی بەشی کەرخ تەواوکردووە کە تانەیان لێدرابوو.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، ئەنجامی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ ئەو ٣٨٧ وێستگەیەی بەشی کەرخ لەگەڵ ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی، ھاوچەشن بوون.

پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق راگەیاندبوو دوای پەسەندکردنی ژمارەیەک لەو تانانەی کە لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەش کراون، پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست بۆ ژمارەیەک وێستگەی ھەڵبژاردنەکان ئەنجام دەداتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın