Heman Hussein Yaseen
06 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2020
ههولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراواندا، ٤١ تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو ٤١ کەسە پێکھاتوون لە؛ ١٧ ئافرەت، ١٥ پیاو و نۆ منداڵ.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشخراوەتەڕوو کە دوو لە تووشبووەکان لە قەزای سۆران، سێ لە ناحیەی سیدەکان، یەک لە گوندی ھەرەجەی بچووک، ئەوانی دیکە لەناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی، کانی گەنی، ئاڵتون سیتی، شێخ ئهحمهد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، ١٢١ی گوڵان، ژیان و زیلان سیتی.
وهزارهتی تهندروستیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئهوهشی ئاشكرا كردووە کە زۆربەی زۆری تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەکەی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن، دووی دیکەیش پێشینەی گەشتکردنیان ھەبووە.
بەمەش کۆی تووشبووان لە ھەرێمی کوردستان گەیشتە، ٢٧٧ کەس و لەو ژمارەیەش؛ ١٣٣ لە ھەولێر، ١١٣ لە سلێمانی، ١٢ لە دھۆک و ١٩ لە ھەڵەبجە و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش ھەبووە.
ژمارەی ئەو کەسانەیشی کە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانیان بریتیین لە؛ ٨٧ کەس و لەو ژمارەیەش ٦٢ کەس لە سلێمانی، ١٩ کەس لە ھەولێر و شەش کەس لە دھۆک.
کۆی ئەو کەسانەیشی کە لە نەخۆشخانەکان چارەسەری وەردەگرن بریتیین لە ١٨٧ کەس.