Fakhradin Ibrahim Mohammad
06 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پابەندبوونی خەڵک بە رێنماییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سوپاسی ھاووڵاتییان و دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ مانەوەیان لە ماڵەوە و پابەندبوونیان بە رێنماییەکان و بە قارەمان ناوی بردوون.
لە تویتەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی-دا هاتووە ''سوپاسی ھاووڵاتییان و دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان دەکەم بۆ مانەوەیان لە ماڵەوە و پابەندبوونیان بە ڕێنماییەکان. سوپاسێکی تایبەت بۆ کارمەندانی تەندروستی، پێشمەرگە، کارمەندانی فرۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان، دەزگا ئەمنییەکان و ڕاگەیاندن و گشت ئەو قارەمانانەی کە کۆڵ نادەن بۆ پاراستنی کوردستان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. شانازیتان پێوە دەکەین''.