ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو بۆردومان کران
لە میانی ھێرشێکی ئاسمانییدا، فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی لە سنووری قەزای خورماتوو ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی تیایدا جێگیرکراون، بە چڕی بۆردومان کراوە.
Arbil
ھەولێر ــ AA
لە میانی ھێرشێکی ئاسمانییدا، فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی لە سنووری قەزای خورماتوو ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی تیایدا جێگیرکراون، بە چڕی بۆردومان کراوە.
چەند سەرچاوەیەک لە پارێزگای سەڵاحەددین بۆ میدیاکانی عێراقیان ئاماژەیان بەوەداوە کە ھێرشێکی ئاسمانیی کراوەتە سەر ناوچەی حلێوە سەربە قەزای خورماتووە.
سەرچاوەکان باسیان لەوەش کردووە لە میانی ھێرشە ئاسمانییەکەدا، فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی لە ناوچەی حلێوە بە چڕی بۆردومان کراوە کە بەھۆیەوە دەنگی چوار تەقینەوەی بەھێز لە ناوچەکە بیستراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، بۆردومانەکە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتووەتەوە.
تا ئێستا دەستی حەشدی شەعبی، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان ھێزەکانی فەوجی چواری سەربە لیوای ٥٢ی حەشدی شەعبی لەو فڕۆکەخانە سەربازییەی کە بۆردومان کراوە، جێگیرکراون.
