عێراق

گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق: "دەبێت ھەموو ھێزە نایاساییەکان لە شنگال بچنە دەرەوە"

- لە درێژەی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق خۆشحاڵی خۆی بە سەرکەوتوویی ھەنگاوەکان دەردەبڕێ و ئاماژە بە پێشکەوتنی ھەنگاوە ئەرێنیەکانی ئاسایکردنەوەی دۆخی قەزای شنگال دەکات.

Sarmand Hameed  | 01.12.2020 - نوێکردنەوە : 02.12.2020
گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق: "دەبێت ھەموو ھێزە نایاساییەکان لە شنگال بچنە دەرەوە"

Arbil

هەولێر - AA

لە درێژەی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق خۆشحاڵی خۆی بە سەرکەوتوویی ھەنگاوەکان دەردەبڕێ و ئاماژە بە پێشکەوتنی ھەنگاوە ئەرێنیەکانی ئاسایکردنەوەی دۆخی قەزای شنگال دەکات.

بەگوێرەی ئەو ھەواڵەی کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان راگەیاند، "ئەمڕۆ بەرھەمی ئەو رێککەوتنە دەچنینەوە کە لە نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال واژوو کراوە".

تەحسین خەفاجی گوتیشی، "ئێستا رۆژی کرداری جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەیە و ھیچ گرووپێکی چەکداریش لەنێو شارۆچکەکەدا نییە، تەنانەت نووسینگە رێگە نەپێدراوە سیاسی و حزبییەکان لێرە نەماون".

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق جەختیشی کردەوە کە، "دەبێت ھەموو ھێزە نایاساییەکان لە شنگال بچنە دەرەوە".

رۆژی نۆی تشرینی یەکەمی رابردوو، ھەولێر و بەغدا لەسەر دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ شنگال رێککەوتن.

بەپێی رێککەوتنەکە، ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێم لە شنگال دروست دەکرێت و دۆسیەی ئەمنی شارەکە بە پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی دەرەوەی شارەکەش بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەسپێردرێت.

دانیشتوانی شنگال کە دوای ساڵی ٢٠١٤ بەھۆی ھێرشی داعشەوە ناوچەکەیان چۆڵکردبوو و ئاوارە بوون، داوایان دەکرد کە ھێزە چەکدارەکان شارەکەیان چۆل بکەن و دۆخی مەدەنی و ئاسایی بۆ ناوچەکەیان بگەڕێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت واژووکردنی رێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا رێگە بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە خۆش بکات کە بەشێکی زۆریان لە دۆخێکی ناھەموار لە کەمپەکاندا دەژین.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın