Ozhin Jola
17 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2020
کەرکووک - AA
لەنێو نەمامگەیەک لە گوندی سەقزلی سەربە قەزای ناوەندی کەرکووک، بەهۆکارێکی نادیار، سێ هاووڵاتیی کوژران.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، یەکێک لە کوژراوەکان خاوەنی نەمامگەی چراخانە بەناوی نەوزاد سابیر ئەحمەد و دوو کەسەکەی دیکە کرێکار بوونە لە نەمامگەکە و بەڕەگەز عەرەبن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، کوژراوەکان لە دواوە دەستیان بەستراوتەوە و شوێنەوارى گوللـە بە جەستەیانەوە دیارە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای کەرکووک بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە، بەڵام تائێستا هۆکاری رووداوەکە ئاشکرا نەکراوە و ئەنجامدەرانی ئەو کردەیەش دەستگیر نەکراون.