Ozhin Jola
05 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2020
کەرکووک – AA
پۆلیسی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان لەکەرکووک رایگەیاند، باندێکی بازرگانیکردن بەماددە ھۆشبەرەکان دەستگیرکراون کە بڕی ١٤ میلۆن و ٦٠٠ ھەزار حەپی ترامادۆڵی قەدەغەکراویان پێ بووە.
- دوای دەستگیرکردنی ئەو باندە، پۆلیسی کەرکووک ھەڵمەتی ھۆشیاری رووبەروبونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان لە شارەکەدا دەستپێکردوە.
لەمبارەیەوە بەڕێوبەری بەشی پۆلیسی کۆمەڵایەتی کەرکووک، غالب عەلی ساڵح بەئاژانسی ئەنادۆڵو رايگەیاند ماددە ھۆشبەرەکان بەشێوەیەکی مەترسیدار و بەربڵاو لەناو کەرکووکدا بڵاو بوەتەووە و گوتی: "لەبەر ئەوە، ھەوڵەکانمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی رێگری بکەین لەفرۆشتنی حەبی قەدەغەکراو کە وەک مادە ھۆشبەرەکان بەکار دەھێنرێن".
غالب عەلی باسی لەوەشکرد کە لە ١٠ گەڕەکی ناو شاری کەرکووک بازرگانیکردن بەماددە ھۆشبەرەکان لە ئاستێکی مەترسیدایە و گوتيشى: "کە بۆیە ئەوان چاودێری وردی ئەو گەڕەکانە دەکەن و بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە خەڵکی بەڕێگای جیاواز فێری بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان دەکەن".
بەڕێوبەری بەشی پۆلیسی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەیشدا لە چوارچێوەی ھەوڵەکانیاندا بۆ ھوشیارکردنەوەی ھاوڵاتییان لەمەترسیەکانی ماددە ھۆشبەرەکان، رێنمایی ھۆشیاركردنەوە بەسەر ھاوڵاتیياندا لە شەقام و بازارەکانی شارەکەدا بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی ھاوڵاتییان لە زیان و مەترسیەکانی ماددە ھۆشبەرەکان ئاگادار بکەنەوە.
غالب عەلی راشیگەیاند، ماددەی کریستاڵ کە یەکێکە لەماددە ھۆشبەرە مەترسیدارەکان، کە زۆرترین کڕین و فرۆشتنی لە کەرکووک پێوە دەکرێت .