عێراق

کۆبوونەوەی نائاسایی لە بەغدا

ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 22.01.2021 - نوێکردنەوە : 26.01.2021
کۆبوونەوەی نائاسایی لە بەغدا

Arbil

هەولێر - AA

ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئەعرەجی و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز و بەرپرسانی هەواڵگری و سەربازیی عێراق بەشدار بوون.

لە هەواڵەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە وردەکاریی کۆبوونەوەکە و بڕیارەکانیان نەکراوە و چاوەڕوان دەکرێت، دوای کۆبوونەوەکە بڕیار و رێکاری نوێ بە مەبەستی زیاتر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری پایتەخت بگیرێتە بەر.

دۆینێ پێنجشەممە ٢٢ی کانوومی دووهەم، لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی خۆکووژی لە بەغدا، ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەس بریندار بوون.

رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەم کردە تیرۆریستییە نیشان دا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın