Zana Natık Kerem
02 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق راگەیاند کە پێنج تیرۆریستی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق کوژراون.
لەمبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێنج تیرۆریستی داعش کە کردەی تیرۆریستییان دژبە ھاووڵاتییان ئەنجامدابوو لە چیای مەکحول باکووری پارێزگای سەڵاحەددین بە ھەماھەنگیی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعشەوە بۆردومانکراون.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، پێنج تیرۆریستەکەی داعش کوژراون.