Hawkar Yaseen
02 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی لە هەولێر کۆدەبێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا چوار تەوەر گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و پرسی مووچە تەوەری یەکەمیانە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تاوتوێی ئەم بابەتانە دەکرێت.
پرسی مووچە و پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2021 فیدراڵی عێراق.
پرۆژەی دیراسەكردن و رێكخستننەوەی رسومات كە لە بەرامبەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێت.
دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی و دەرمان و پێداویستیی پزیشكی.
پرۆژەی تایبەت بە (دەرماڵەی لەبڕی پەككەوتەیی) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان.