Hawkar Yaseen
02 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
بەپێێ راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانيی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاریداوە لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی گوتوویەتی "لەم روژانەدا بەردەوام لە سەرهێڵ بووین لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن، بەڵام ئەگەر لەبەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تاوەکو بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە، بۆیە لە بەیانییەوە دەست بە مووچە دابەشکردن دەکرێت".