Zana Natık Kerem
02 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی ھێرشێکی چەکداری لە پارێزگای بابل ناوەڕاستی عێراق، فەرماندەی لیوای نۆی سەربە حەشدی شەعبی، ئەبو سادق خەشخەشی کوژرا.
ئەفسەرێک لە پۆلیسی پارێزگای بابل کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە پارێزگای بابل تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی فەرماندەی لیوای نۆ سەربە حەشدی شەعبی، ئەبو سادق خەشخەشی کردووە و گوتی: "ھێرشەکە لەو کاتەدا روویداوە کە ئەبو سادق خەشخەشی لە رێگادابوو بچێتە سەر ئەرکەکەی".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشدا کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، فەرماندەی لیوای نۆی سەربە حەشدی شەعبی، ئەبو سادق خەشخەشی و پاسەوانێکی کوژراون و شۆفێرەکەیشی برینداربوو.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە، رانەگەیاندووە.