Zana Natık Kerem
02 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی، پێنج تیرۆریستی داعشیان دەستگیر کرد.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی ھێزەکانی دژەتیرۆر بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆسەر تیرۆریستانی داعش.
لیوا یەحیا رەسول راشیگەیاندووە کە ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی، پێنج تیرۆریستیان لە بەناو کەتیبەی قەعقاع سەربە داعش دەستگیرکردووە کە چواریان سەرکردن.