Fakhradin Ibrahim Mohammad
06 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2020
بەغدا - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی گەیشتە ئەنجوومەنی نوێنەران و لە ئێستادا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی لە کۆبوونەوەدایە.
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکوومەتەکەی مستەفا کازمی ساز بکرێت.
بۆ ئەم مەبەستە مستەفا کازمی ناوی حەوت بەربژێری بۆ وەزارەتە بەتاڵەکان پێشکەش بە ئەنجوومەنی نوێنەران کردبوو.