19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
راگەیەندرا كە لە میانی ئەم هەفتەیەدا، سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی سەردانی سعوودیە، ئێران و ئەمریكا دەكات.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە سبەی دووشەممە، مستەفا كازمی سەردانی شاری ریاز دەكات و لە میانیدا لەگەڵ جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان كۆدەبێتەوە.
ئاماژەیان بەوەیش داوە كە هەریەك لە وەزیرانی نەوت، كارەبا، پلاندانان و دارایی یاوەری مستەفا كازمی دەكەن لە سەردانەكەی بۆ ریاز.
زاندراوە كە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ ریاز ژمارەیەك رۆژەڤی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیە تاوتوێ دەكات لەوانە گەشەپێدان بە بواری وزە و چۆنیەتی كردنەوەی دەروازەی عەرعەری سنووریی.
میدیاكان عێراق ئەوەشیان بڵاوكردووەتەوە كە رۆژی سێشەممەی داهاتوو، مستەفا كازمی سەردانی تاران دەكات و لە میانیدا لەگەڵ رابەری ئێران، عەلی خامنەیی كۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی دوای سەردانەكەی بۆ ئێران، بەرەو ئەمریكا بەرێ دەكەوێت.