Sarmand Hameed
22 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2018
هەولێر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی كرد.
له دیدارێكدا محەمەد حه‌لبوسی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هه‌ردوولا هیوایان خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و کێشه‌کان له سایه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی تازه‌دا به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له محەمەد حه‌لبوسی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره نوێكه‌یدا خواست و هه‌ردوولا جه‌ختیان له پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی سه‌ركه‌وتوو بۆ عێراق و له پره‌نسیپی هاوسه‌نگی و سازان و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان له عێراق كرده‌وه و هیوایان خواست قۆناغی داهاتووی عێراق، قۆناغی سه‌قامگیری و ئارامی و ئاسایش و پێشكه‌وتنی وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی هه‌رێمی و جیهان، بێت.
نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ته‌واوی ئه‌و یاسایانه ده‌ربکات که خزمه‌ت به عێراق و گشت پێکهاته‌کانی ده‌کات و ڕۆڵیان له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و به‌ره‌وپێشبردنی وڵات‌دا ده‌بێت.