Abdullah Shukur
22 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2018
غەززە - AA
سوپای ئیسرائیل ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە شایەتحاڵانەوە وەرگیراون، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوچەی سنووری ئەبو سەفیە باکووری کەرتی غەززەیان بە بیانووی ئاراستەکردنی کۆلارەی ئاگرین لەو ناوچەیە بۆردومانکردووە.
تاکو ئێستا وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لەبارەی زیانی گیانی و ماددی ھیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.
سوپای ئیسرائیل ھێرشەکەی بۆ سەر ئەو ناوچەیە پشتڕاستکردەوە.
ھاووڵاتیانی فەڵەستینی لە ٣٠ ئادارەوە تاوەکو ئێستا لە ژێرناوی "ڕێپێوانی گەڕانەوەی گەورە" لە سنووری کەرتی غەززە خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام دەدەن.