08 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی سەرۆكی سندوقی بنیانتانەوەی شارە كۆنترۆڵكراوەكان، مستەفا هیتی لە پۆستەكەی لادا.
میدیاكانی خۆجێی بڵاویان كردەوە، مستەفا كازمی لە دوایین فەرماندا كە دەریكردووە، سەرۆكی سندوقی بنیانتانەوەی شارە كۆنترۆڵكراوەكان، مستەفا هیتی لە پۆستەكەی لاداوە و لە شوێنی ئەو محەمەد هاشم عانی دەست نیشان كردووە.
مستەفا كازمی كە لە حەوتی ئایارەوە بووە بە سەرۆكوەزیرانی عێراق، تا ئێستا چەندین گۆڕانكاری لە پۆستە ئیداریی، ئەمنیی و سەربازییەكاندا كردووە.