عێراق

حەلبوسی سەبارەت بە ناردنی یاسای بوودجەی گشتیی داوایەك ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكات

- سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی داوای لە ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیران كرد كە یاسای بوودجەی گشتیی بۆ ساڵی 2020 رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بكات.

03.06.2020 - نوێکردنەوە : 05.06.2020
حەلبوسی سەبارەت بە ناردنی یاسای بوودجەی گشتیی داوایەك ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكات

Baghdad

بەغدا ــ AA

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی داوای لە ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیران كرد كە یاسای بوودجەی گشتیی بۆ ساڵی 2020 رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بكات.

لەوبارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە كە محەمەد حەلبوسی داوای لە ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە كە یاسای بوودجەی گشتی بۆ ساڵی 2020 رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بكات.

چاوەڕوان دەكرێت، بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2020، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، رووبەڕووی كورتهێنان ببێتەوە.

ئەوەیش لە كاتێكدا بوودجەی گشتیی عێراق بەڕێژەی 95 لەسەدا پشتی بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.

پێشتر لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبوو كە گفتوگۆكردن لەسەر بوودجەی گشتیی ساڵی 2020 و پەسەندكردنی، سێ هەفتەی پێویستە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın