08 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2020
بەغدا - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی داوای لە لیژنەکانی کشتوکاڵ، ئاسایش و بەرگریی کرد کە بە ئامانجی تاوتوێکردنی کێشەی بە بازاڕکردنی بەرووبوومی گەنم و جۆ و توندکردنی سنوورەکان لەگەڵ وەزارەتەکانی بازرگانیی و کشتوکاڵ، هەروەها ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆببنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بڵاوکراوەتەوە، محەمەد حەلبوسی لە میانی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، داوای لە لیژنەکانی کشتوکاڵ و ئاسایش و بەرگریی کردووە کە سبەی سێشەممە بە ئامانجی تاوتوێکردنی کێشەی بە بازاڕکردنی بەرووبوومی گەنم و جۆ و توندکردنی سنوورەکان لەگەڵ وەزارەتەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ، هەروەها ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆببنەوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی داوای کردووە کە دوای کۆبوونەوەکە، لیژنەکانی کشتوکاڵ و ئاسایش و بەرگریی راپۆرتێک لەوبارەیەوە ئاماد بکەن تا لە دانیشتنی داهاتوودا، تاوتوێ بکرێت.
ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی و بە ئامادەبوونی ١٦٦ ئەندام دەستی پێ كرد کە لە میانیدا، راپۆرتی شانەی قەیرانەکان سەربە ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، تاوتوێ دەکرێت.