عێراق

چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكان لە ناسرییە باشووری عێراق دەرفێندرێت

- سەرچاوەیەكی سەربازی لە عێراق: "لە میانی هێرشی ژمارەیەك چەكداری نەناسراو بۆسەر چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزكای زیقار، چالاكوانێک رفێندرا و یەكێكی دیكەیش برینداربوو".

Zana Natık Kerem  | 20.09.2020 - نوێکردنەوە : 20.09.2020
چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكان لە ناسرییە باشووری عێراق دەرفێندرێت

Iraq

بەغدا ــ AA

سەرچاوەیەكی سەربازی لە عێراق رایگەیاند كە لە میانی هێرشی ژمارەیەك چەكداری نەناسراو بۆسەر چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزكای زیقار باشووری عێراق، چالاكوانێک رفێندراوە و یەكێكی دیكەیش بریندارکراوە.
لەمبارەیەوە ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی رافیدەین، ملازم یاسین تەمیمی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ژمارەیەك چەكداری نەناسراو، هێرشیانكردووەتە سەر چالاكوانانی خۆپیشاندانەكانی شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار".
یاسین تەمیمی ئاماژەی بەوەیش دا كە لە میانی هێرشەكەدا، چالاكوانێك بە ناوی سەجاد مشرفاوی رفێندراوە و چالاكوانێكی دیكەیش بریندارکراوە.
باسی لەوەیش كرد كە هێزە ئەمنییەكان هەوڵەكانیان بە ئامانجی رزگاركردنی چالاكوانە رفێندراوەكە و دەستگیركردنی چەكدارەكان، خستووەتەگەڕ.
بەم دواییانە لە ژمارەیەك پارێزگای عێراق لەسەروویانەوە زیقار ژمارەیەك چالاكوانی خۆپیشاندانەكان لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە، تیرۆركران.
لە كۆتایی ئابی رابردوودا سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی ئاشكرای كردبوو كە لە دۆسیەی تیرۆركردنی خۆپیشاندەران و چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان، گەیشتوون بە سەرەداوی گرنگ.
ئەمەیش لە كاتێكدا خۆپیشاندانەكان دژبە گەندەڵی و بۆ لابردنی بەرپرسان لە پۆستەكانیان لە ژمارەیەك شار و شارۆچكەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق درێژەی هەیە و لە میانی چەند هەفتەی رابردوودا، خۆپیشاندانەكان فراوانتر كران كە لە میانیاندا داوا كرا كە بكوژای خۆپیشاندەران ئاشكرا بكرێن.
خۆپیشاندانەكانی عێراق كە لە تشرینی یەكەمی 2019دا دەستی پێكراوە هێشتا بەردەوامە و سەركەوتووبوو كە لە رووخاندنی حكوومەتی پێشوو بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان لە میانی خۆپیشاندانەكانی عێراقدا، 565 خۆپیشاندەر و كارمەندی هێزە ئەمنییەكان كوژراون.
هاوكات حكوومەتی ئێستای عێراق بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی بەڵێنی داوە سەرجەم ئەو كەسانەی كە تێوەگلاون لە كوشتنی خۆپیشاندەران و چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان، دادگایی بكات.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın