عێراق

عێراق.. بڕیاری قەدەغەی گەشتكردن بۆ ئەفسەرێكی باڵا بەتۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەران

- سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بەتۆمەتی تێوەگلان لە كوشتنی خۆپیشاندەران لە باشووری عێراق، بڕیاری قەدەغەی گەشتكردنی بۆ ئەفسەرێكی باڵا لە وەزارەتی بەرگریی دەركرد.

Zana Natık Kerem  | 20.09.2020 - نوێکردنەوە : 20.09.2020
عێراق.. بڕیاری قەدەغەی گەشتكردن بۆ ئەفسەرێكی باڵا بەتۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەران

Iraq

بەغدا ــ AA

سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بەتۆمەتی تێوەگلان لە كوشتنی خۆپیشاندەران لە باشووری عێراق بڕیاری قەدەغەی گەشتكردنی بۆ ئەفسەرێكی باڵا لە وەزارەتی بەرگریی دەركرد.

گوتەبێژی حكوومەتی عێراق، ئەحمەد موللا تەڵال لە تویتێكدا رایگەیاندووە كە مستەفا كازمی بڕیاری قەدەغەی گەشتكردنی بۆ فەریق جەمیل شەممەری دەركردووە كە ناوبراو تێوەگلاوە لە كوشتنی خۆپیشاندەرانی شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار.

ئەحمەد موللا تەڵال روونی كردووەتەوە كە ئەو بڕیارە دوای ئەوە دێت، موڵەتێكی ساختە بە فەریق جەمیل شەممەری دراوە لەوەی بتوانێت بۆ چارەسەرکردنی پزیشكی گەشتی دەرەوە بكات.

لە بەرەبەیانی 28ی تشرینی دووەمی 2019دا، هێزێكی ئەمنی كە لە دەرەوەی پارێزگای زیقار رەوانەكرابوون، هێرشیانكردە سەر خۆپیشاندەران لە نزیك پردی زەیتون ناوەڕاستی ناسرییە كە لە ئاكامدا، 32 خۆپیشاندەر كوژراون و 220ی دیكەیش برینداربوون.

ئەو هێرشە دوای رۆژێك لە گەیشتنی فەریق جەمیل شەممەری بۆ زیقار روویدا كە ئەو كات لەلایەن سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق، عادل عەبدولمەهدی-ەوە وەك ئەندام لە شانەی قەیرانەكانی تایبەت لە پارێزگای زیقار بە ئامانجی كۆنترۆڵكردنی رەوشی ئەمنی و سەپاندنی یاسا دەست نیشانكرابوو.

چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان، فەریق جەمیل شەممەری بەوە تۆمەتبار دەكەن كە پێشتر فەرمانی تەقەكردنی لە خۆپیشاندران بە هێزە ئەمنییەكان داوە.

سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق، عادل عەبدولمەهدی دوای چەند كاتژمێرێك لە هێرشەكەی سەر خۆپیشاندەرانی نزیك پردی زەیتون، فەریق جەمیل شممەری لە پۆستەكەی دوور خستبووە و لەو كاتەوە تا ئێستا هیچ پۆستێكی پێ نەدراوە، بەڵام لە وەزارەتی بەرگریی عێراق خزمەتی دەركرد.

خۆپیشاندانەكانی عێراق كە لە تشرینی یەكەمی 2019دا دژبە گەندەڵی و پارتە دەسەڵاتدارەكان دەستی پێكراوە هێشتا بەردەوامە و سەركەوتووبوو كە لە رووخاندنی حكوومەتی پێشوو بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان لە میانی خۆپیشاندانەكانی عێراقدا، 565 خۆپیشاندەر و كارمەندی هێزە ئەمنییەكان كوژراون.

حكوومەتی ئێستای عێراق بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی كە لە مانگی ئایاری رابردووە دەست بەكاربووە بەڵێنی داوە سەرجەم ئەو كەسانەی كە تێوەگلاون لە كوشتنی خۆپیشاندەران و چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان، دادگایی بكات.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın