سياسەت, جيهان, عێراق

عێراق: "سوپاسی رۆڵی كارای فەڕەنسا دەكەین لە شەڕی دژبە تیرۆر"

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن: "پێشڤەچوون لە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ فەڕەنسا بەدیهاتووە كە فاكتەرێكی سەرەكییە بۆ پتەوتركردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا"

Zana Natık Kerem  | 20.09.2020 - نوێکردنەوە : 23.09.2020
عێراق: "سوپاسی رۆڵی كارای فەڕەنسا دەكەین لە شەڕی دژبە تیرۆر"

Arbil

هەولێر ــ AA

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاند كە پێشڤەچوون لە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و فەڕەنسا بەدیهاتووە و ئاماژە بەوەیش دەكات كە ئەو پێشڤەچوونە فاكتەرێكی سەرەكییە بۆ پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە فوئاد حوسێن لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ پاریس لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی و فەڕەنسی لە كۆمەڵەی نیشتمانی فەڕەنسی، جان چاك بریدی كۆبووەتەوە.

ئاماژە بەوەیش دراوە كە لە كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا گرنگی پتەوتركردنی شەراكەتیی ستراتیجی لە نێوان عێراق و فەڕەنسا لە بوارەكانی ئابووری، سیاسی و رۆشنبیری تاوتوێكردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە هەر لە كۆبوونەوەكەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن سوپاسی رۆڵی كارای فەڕەنسای كردووە لە شەڕی دژبە تیرۆر و گوتی: "پێشڤەچوون لە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ فەڕەنسا بەدیهاتووە كە فاكتەرێكی سەرەكییە بۆ پتەوتركردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا".

لە راگەیەندراوەكە باس لەوەشكراوە كە لای خۆیەوە لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی و فەڕەنسی لە كۆمەڵەی نیشتمانی فەڕەنسی، جان چاك بریدی رایگەیاندووە كە وڵاتەكەی خواستی هەیە پەیوەندییەكی پتەو و ستراتیجی لەسەرجەم بوارەكاندا لەگەڵ عێراقدا هەبێت.

جان چاك بریدی باسی لەوەشكردووە كە فەڕەنسا ئامادەیە پاڵپشتی لە رۆڵی گرنگی عێراق لە ناوچەكەدا بكات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın