Sarmand Hameed
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی، بەبۆنەی جەژنی جەمایێ پیرۆزبایی لە میری ئێزدیان و ئەنجوومەنی روحانیی ئایینی ئێزدی و سەرجەم ئێزدییەکان لە ھەرێمی کوردستان و ھەموو جیھان کرد.
مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا جەختی لە پابەندبوون بە بنەماکانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە ھەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە و پشتیوانیی خۆی بۆ داواکاریی و مافی ئێزدییەکان راگەیاندووە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزیدی پیرۆزبایی لە میری ئێزدیان و ئەنجوومەنی روحانیی ئایینی ئێزدی و سەرجەم خوشک و برایانی ئێزدیی کوردستان و ھەموو جیھان دەکەم.
ھەر لەو بۆنەیەدا پابەندبوونمان بە بنەماکانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستان دووپات دەکەینەوە و جارێکی تر پشتیوانیی خۆشم بۆ داواکاریی و مافی رەوای خوشک و برا ئێزیدییەکان رادەگەیێنم. ھیواداریشم کە خوشک و برا ئێزدییەکانمان ھەموو جەژن و خۆشییەکانیان لە کەشێکی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بکەن و کۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت کە لە چەند ساڵی رابردوودا بەھۆی زوڵمی تیرۆریستان بینیویانە.
جەژنتان پیرۆز و بمێنن بە خێر و خۆشی
مسعود بارزانی
٦ـی ١٠ـی ٢٠٢٠