Sarmand Hameed
26 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2020
بەغدا - AA
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، پێنج مووشەک لە دەوروبەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق کەوتەخوارەوە و هیچ زیانێکی بەدوای خۆیدا نەهێنا.
ئەفسەرێک لە پۆلیسی بەغدا بە پلەی عەقید کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆلوی راگەیاند، پێنج مووشەکی جۆری کاتیوشا کە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە ئاراستە کران و ئامانجیان بۆردومانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بوو.
ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە مووشەکەکان لە دەوروبەری ناوچەی سەوز کەوتنەخوارەوە هیچ زیانێکی بەدوای خۆیەدا نەهێنا.
ئەم هێرشە بە پێنج هێرشی هاوشێوە دێت لەدوای کوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندیس کە رۆژی ٣ی کانوونی یەکەم لە بۆردومانێکی ئەمریکادا لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کوژران.
سەرجەم ئەو مووشەکانەی ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کراون لە ناوچەکانی دەوروبەی کەوتوونەتە خوارەوە.
واشنتۆن کەتیبەکانی حزبوڵڵا عێراق کە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە پشت ئەنجامدانی ئەو هێرشە مووشکیانەدان.