Aref Yousef
26 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2020
هەولێر - AA
سوپای ئەڵمانیا دەستیکردەوە بە مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە لە سەربازگەیەکی شاری هەولێر.
ماوەی سێ هەفتە بوو ئەڵمانیا بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، مەشق و راهێنانەکانی بە هێزە عێراقییەکان بەشێوەیەکی کاتی راگرتبوو.
ئاژانسی هەواڵیی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە کە سوپای ئەو وڵاتە دەستیکردووەتەوە بە مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە لە سەربازگەیەکی مەشق و راهێنان لە شاری هەولێر.
ئاماژەی بەوەیشکردووە کە لەئێستادا مەشق و راهێنانەکان لە ناوەڕاستی عێراق بەشێوەیەکی کاتی راگیراون.
هیچ روونکردنەوە و زانیارییەک لەوبارەوە لە لایەن کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانەوە بڵاونەکراوەتەوە.
ئەڵمانیا لەچوارچێوەی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، ٣٠٠ سەربازی لە بنکەیەکی نزیک بەغدا و بنکەیەکی دیکە لە هەولێر جێگێرکردووە.