Sarmand Hameed
14 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2022
هەولێر - AA
هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی لە سنووری گەرمیان ئەنجامدا.
لەو راگەیاندراوەی لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە، هێزەکانی فەوجی دووی لیوای سێی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنووری میحوەری گەرمەسێر، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی ئەنجامدا.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو کە، ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر ٠٧٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دەست پێکرا و هەریەک لە ناوچەی گوندەکانی دەکەی سەرچەم تا گوندی کانی ماسی، لەسنووری گەرمیانی گرتەوە و، تیایدا پێشمەرگە توانیوویەتی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکە بەتەواوەتی کێوماڵ بکات.