پلاسخارت پەلامارەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر ئیدانە کرد
- نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت: "داوا لە حکوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی كوردستان دەكەین بەخێرایی یەکدەستانە ھەوڵەكانیان یەكبخەن و کاربکەن بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ھێرشانە".
Arbil
هەولێر AA
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر ئیدانە دەکات و بە هەوڵێکی مەترسیدار بۆ دروستکردنی گرژی ناوی دەبات لە عێراقدا.
جێنین ھێنیس پلاسخارت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە "رووداوەکانی شەوی رابردوو لە ھەرێمی كوردستان، نموونەی ھەوڵێكی دیكەی سەرکێشی مەترسیدارە بۆ دروستكردنی گرژیی و ھەڕەشەكردن لە سەقامگیری عێراق".
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لە تویتەکەیدا نووسیویەتی "ئێمە ئەم جۆرە کردەوە توندوتیژییانە بە ھەموو شێوەیەك شەرمەزار دەكەین و داواش لە حکوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی كوردستان دەكەین بەخێرایی یەکدەستانە ھەوڵەكانیان یەكبخەن و کاربکەن بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ھێرشانە".