Zana Natık Kerem
01 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ ٦١٢ وێستگەی پارێزگای زیقار کە تانەیان لێدراوە، دەستی پێ کردووە.
ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، عیماد جەمیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ دووشەممە کۆمیسیۆن دەستی کردووە بە پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ ٦١٢ وێستگەی پارێزگای زیقا رکە تانەیان لێدراوە و گوتی: "پرۆسەکەیش ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت".
پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو دوای پەسەندکردنی ژمارەیەک لەو تانانەی کە لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەش کراون، پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست بۆ ژمارەیەک وێستگەی ھەڵبژاردنەکان ئەنجام دەداتەوە.