Heman Hussein Yaseen
01 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر - AA
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێگای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ئاشکرای کردووە کە زیاتر لە ٩٥٠ ملیۆن دیناری بۆ پەرەپێدانی سێکتەری ئاو لە ھەولێر خەرج کردووە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە کە بە مەبەستی پەرەپێدان و نۆژەنکردنەوەی پرۆژە و کڕینی پێداویستی پۆ پرۆژەکانی بەرھەمھێنانی ئاو و پرۆسەی دابەشکردنی بەسەر ھاووڵاتییان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ١٦ فەرمانی وەزاریی خۆیدا بڕیاری خەرجکردنی گوژمەی زیاتر لە ٩٥٠ ملیۆن دیناری دا بۆ سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا ئەوەیشخراوەتەڕوو کە ئەو گوژمەیە لەسەر رێژەی سەدا ١٧ی داھاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێرە و بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی جیا جیا خەرج کراوە کە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر پرۆسەی بەرھەمھێنان و دابەشکردنی ئاوی خاوێن بۆ ھاووڵاتییانی شاری ھەولێر دەبێت.