Zana Natık Kerem
01 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، حەشارگەیەکی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە کرایە ئامانج و تیرۆریستێکیش دەستگیرکرا.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە پشت بەستن بە بەدواداچوونەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە میانی ھێرشێکدا، حەشارگەیەکی داعشیان لە ناوچەی عیس رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین، کردووەتە ئامانج.
لیوا یەحیا رەسوڵ راشیگەیاندووە، دوای ھێرشەکە ھێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەددین، ئۆپەراسیۆنێکی پشکنینیان لە ناوچەکە ئەنجامداوە کە لە میانیدا تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیرکردووە.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ باسی لەوەشکردووە کە بەھۆی ھێرشەکەوە، سێ تیرۆریستی دیکەی داعش لە ناوچەکە، گەمارۆدراون.
لەلایەکی دیکەوە میدیا عێراقییەکان پشت بەستن بە راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەددین بڵاویان کردەوە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، سێ تیرۆریستی داعش کوژراون و تیرۆریستێکی دیکەیش دەستگیرکراوە.