Heman Hussein Yaseen
01 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی کرد لە شاندێکی باڵای باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق بە سەرۆکایەتی جێگری باڵیۆز، گریگۆری لۆجێرفۆ.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە لە دیدارەکەدا کە کۆنسولی گشتیی ئەمەریکا لە ھەولێر، رۆبەرت پالەدینۆ ئامادەی بوو، گفتوگۆ کراوە دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق دوای سەرکەوتنی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیی و ھاوکاریکردنی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و برەودان بە وەبەرھێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە ھەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.