Zana Natık Kerem
24 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، رێڤینگ ھروری رایگەیاند کە ھێشتا ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە پێویستییان بە پاڵپشتی سەربازیی ئەمریکا ھەیە.
رێڤینگ ھروری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە ئەمریکا و عێراق بە جیددی بیر لە پرسی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکەنەوە و گوتی: "ھێشتا ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە پێویستییان بە پاڵپشتی سەربازیی ئەمریکا ھەیە بە تایبەتیش لە بواری ئاسمانیی و لۆجستییدا، ئەمە وێرای ئەوەی کە ھێشتا ھەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە عێراق ماوە".
گوتیشی: "کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بۆشایی لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، دروست دەکات".
سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، رێڤینگ ھروری راشیگەیاند "ترسمان لەوە ھەیە کە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەئێستادا، سیناریۆی ئەفغانستان لە عێراق دووبارە ببێتەوە".