عێراق

٤٩ بەربژێر لەسەر ئاستی عێراق تەنیا یەک دەنگیان بەدەستهێناوە

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 13.11.2025 - نوێکردنەوە : 14.11.2025
٤٩ بەربژێر لەسەر ئاستی عێراق تەنیا یەک دەنگیان بەدەستهێناوە

Arbil

هەولێر - AA

بە پێی ئامارە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ٤٩ بەربژێری لیستە جیاوازەکان، هەرکام تەنیا یەک دەنگیان بەدەستهێناوە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ٢٤ کاتژمێر دوای ئەنجامدانی پڕۆسەکە، ئەنجامە بەراییەکانی خوولی شەشەمی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی ڕاگەیاند.

بە پێی ئەم ئەنجامانە، تەنیا لە بازنەی بەغدا ٢٥ بەربژێری لیستە جیاوازەکان لە پایتەخت، هەر کام یەک دەنگیان بەدەستهێناوە.

لە هەرکام لە بازنەکانی بەسرە ٥ کەس، قادسیە ٢٥ کەس، بابل ٢ کەس، دیالە ٢ کەس و هەرکام لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و کەربەلا ١ کەس و لە کەرکووک ٣ کەس و لە نەینەواش ٧ بەربژێر، تەنیا یەک دەنگیان بەدەستهێناوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın